رۆناڵدۆ بە 200 ملیۆن ده‌چێته‌ مانچیسته‌ر سیتى

رۆناڵدۆ بە 200 ملیۆن ده‌چێته‌ مانچیسته‌ر سیتى
گوڵان/ م.پ


یانه‌ى مانچیسته‌ر سیتى ئینگلیزى داواى یاریزانى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى كریستیانۆ رۆناڵدۆى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى داهاتوودا له‌ یانه‌ى مانچیسته‌ر سیتى یارى بكات.

یانه‌ى مانچیسته‌ر سیتى ئینگلیزى رِایگه‌یاند بۆندێكى خه‌یاڵى پێشكه‌ش به‌ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى رۆنالدۆ كردوە بۆ ئه‌وه‌ى ریزه‌كانى یانەكەی پتەو بكات.


به‌ڵام له‌ هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى میرِۆردا بلاَویكردبووه‌ كه‌ تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات یاریزان رۆناڵدۆ چوار مه‌رج داوا ده‌كات له‌ یانه‌ى مانچیسته‌ر سیتى بۆ ئه‌وه‌ى رِیزه‌كانى یانه‌ى شاهانه‌ به‌جێبێڵىَ ئه‌وانیش بریتین له‌ :
1-بكرێته‌ كاپتنى یانه‌كه‌
2-درێسى ژماره‌ 7 ى بدرێتى
3-زۆرترین مووچه‌ى مانگانه‌ى هه‌بێت
4-مووچه‌ى سالاَنه‌شى بگاته‌ 25 ملیۆن یۆرۆ


ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار مه‌رجه‌ جێبه‌جێ كرا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى یانه‌ى مان سیتى ئه‌وا برِى بۆندى یاریزان رۆناڵدۆ بۆ گواستنه‌وه‌ى له‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بۆ مانچیسته‌ر سیتى ده‌گاته‌ 200 ملیۆن یۆرۆ
Top