یاریزانێكی لاوى هێركۆلیس ده‌چێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌

یاریزانێكی لاوى هێركۆلیس ده‌چێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌
گولاَن / م.پ
یاریزانى لاوى ئیسپانى ته‌مه‌ن 20 ساڵ كیكۆ فیمینیا كین خوازیارە له‌ وه‌رزى داهاتوودا له‌ كامپنو یارى بكات .
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیكبۆتەوە لە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی یانەی هێركۆلیس، كیكۆ فیمینیا هیواداره‌ گواستنه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ زوو ته‌واو بكرێت و یاریزانى ناوبراو خۆى وا نیشاندا كه‌ حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌ته‌لۆنى یارى بكات به‌ڵام تاكو ئێستاش هه‌ردوو یانه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ رێككه‌وتنامه‌یه‌ك واژوو بكه‌ن.
كیكۆ راشیگەیاند: من زۆر بێ ده‌نگ ده‌بم تا گرێبه‌سته‌كه‌ ته‌واو ده‌بێ و ئێستاش هیچ قسه‌یه‌كم له‌ یانه‌كه‌م نه‌بیستووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ حه‌ز ده‌كه‌م بچم بۆ یانه‌ى كه‌ته‌لۆنى و ، باوه‌رِم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شته‌كان زوو ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر زوو ته‌واو بێت بۆ خۆم و بۆ یانه‌كه‌شم باشتره‌ .

جێی باسە هێشتا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كە ساڵی پار خولی ئیسپانی و جامی پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا، ئەمساڵ بەفەرمی تەنها یەك یاریزانی كڕیوە و، گرێبەستێكی لەگەڵ هیچ یاریزانێكی تر مۆر نەكردووە.
Top