سبەی خولی ناوبژیوانانی یاری باسكە دەست پێ دەكات

سبەی خولی ناوبژیوانانی یاری باسكە دەست پێ دەكات
گوڵان:كارزان كانەبی
بریارە سبەی یەك شەمە یەكێتی لقی هەولێر خولێكی ناوبژیوانی یاری باسكە ئەنجام بدات بۆناوبژیوانانی شاری هەولێر.
بەسەرپەرشتی لقی هەولێری یەكێـتی باسكەی كوردستان،لەهۆڵی چاڵاكی وەرزشی ودێدەوانی پەروەردەی هەولێر،بەمەبەستی خزمەت كردنی ناوبژیوانانی شاری هەولێر،بریارە سبەی یەك شەمە خولێكی ناوبژیوانی یاری باسكە بۆزیاتر لە 40 ناوبژیوانی یاری باسكە دەست پێ بكات،كە وانەكانی خولەكەش لەلایەن هەریەك لە ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی (شۆرشڤان نامیق وئازاد عەبدوڵ رەحمان )دەگوترێنەوە بەهەردوو شێوازی پراكتیكی وتیۆری .ماوەی خولەكەش دوورۆژ دەخاینێ،لە بارەی خولەكەش (رزگار مەجید)ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی باكە بۆسایتی گوڵان سپۆرت گوتی "ئێمەمەبەستمان زیاتر پشتگیری كردنی ناوبژیوانە لاوەكانە بۆیە ئەو خولەكە بۆ40قوتابی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ئەنجام دەدەین،لە كۆتایش بروانامەی ناوبژیوانی پلە سێ یان پێ دەدەین .گوتیشی ئێمە مەبەست مان زیاتر خزمەت كردنی لاوەكانە بۆئەوەی بتوانین ناوبژیوانانی باش دروست بكەین لەو یارییە بۆشاری هەولێر ماوەی خولەكەش دوو رۆژ دەخاێنێ.
Top