لە جامی یەكێتی ئاسیا هەولێری ئیمپراتۆر بەرامبەر پیرسیبورای ئەندە نوسی یاری دەكات
تیرو پشكی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێـتی یانەكانی ئاسیا ڕاكێشرا،هەولێریش بۆیەكمجارلەمێژووی خۆی رووبەرووی یانەیەكی ئەندنوسی دەبێتەوە .
لە بارەگای یەكێـتی تۆپی پێ ئاسیا لە شاری كوالالەمپورا لە پایتەختی وڵاتی مالیزیا تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ڕاكێشرا كە هەریەك لە تیپەكانی (هەولێرودهۆك لە وڵاتی عێراق،وەحدات لە ئوردەن،كوێت لە وڵاتی كوێت،چۆنبوری موانگ سۆنگ لە وڵاتی تایلەند،ناساف لە وڵاتی ئۆزپاكستان،یانەی پیرسیبوراجایابورالە وڵاتی ئەندەنوسیا)،ئەنجامی تیروپشكەكەش بەم شێوەی خوارەوەیە .
پیرسیبورا (ئەندە نوسیا)-هەولێر (عێراق)
وەحدات(ئوردەن)-دهۆك(عێراق)
چۆنبۆری(تایلەند)-ناساف(ئۆزپاكستان)
كوێت(كوێت)-موانگ یۆنایتد(تایلەند)
یارییەكانی چونی ئەم قۆناغەش لە رۆژی 13-9ی داهاتوو ئەنجام دەدەرێت.