خولى بژارده‌ى عێراقى، سبه‌ى هه‌ولێرو دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره سبه‌ى چوارشه‌مه له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ردوو یانه‌ى ههولێرودهۆك له دێربى كوردستان به‌یه‌ك بگه‌ن.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌كانى یانه‌كانى عێراقى له یارییه‌كى دواخراودا هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وهه‌ولێرى خاوه‌نى پله‌ى یه‌كه‌م به‌یه‌ك بگه‌ن .له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ولێر به‌سه‌ر په‌رشتى ئه‌یوب ئه‌دیشۆ ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن له یارییه‌كه بۆئه‌وه‌ى پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن،یانه‌ى دهۆكیش هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن ده‌دات بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجامه خراپه‌كانى له بیرى هانده‌رانى یانه‌كانى بباته‌وه ،یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌كارى باش كردوه چونكه پشت به یاریگه وهانده‌ران ده‌به‌ستێت ،هه‌موو سالێك له خولى عێراقى یارى هه‌ولێرو دهۆك یه‌كێك بووه له به‌هێزه‌كانى خوله‌كه .