ماریۆ گۆمێز له‌ یۆڤانتوس داواكراوه‌

ماریۆ گۆمێز له‌ یۆڤانتوس داواكراوه‌
گوڵان/س.م

یانه‌ى یۆڤانتوسی ئیتاڵى هه‌وڵه‌كانى چرِ كردۆته‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنى پێكهاته‌كه‌ى بۆ وه‌رزى داهاتو و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بۆندێكى ئیمزا كردوه‌.

یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ى یۆڤانتوس به‌نیازه‌ رِیزه‌كانى پێ به‌هێز بكات ماریۆ گۆمێزى یاریزانى یانه‌ى بایه‌رمیونخ و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیایه‌.

هه‌ره‌ها یۆڤانتوس له‌هه‌وڵى هێنانى یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئیدین دزیكۆ دایه‌ بۆ یانه‌كه‌ى و برِی 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌و یاریزانه‌ ته‌رخان كردوه‌.
Top