خولی راهێنەران لە پۆلۆنیا كۆتایی هات
ئەمرۆ رۆژی شەممە رێكەوتی 4-6-2011 كاتژمێر 8تا 10:30دی بەیانی وانە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی لێدانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ و لێدانەكانی گۆشەو چۆنیەتی بەرگری كردن لە تۆپی چەسپاو چۆنیەتی هێرشكردن و گۆل تۆماركردن،لەبەر ئەوەی ئێستا زۆربەی گۆل تۆماركردن لەرێگای تۆپی چەسپاو تۆماردەكرێت، بۆیە پێویستە یاریزانی تایبەتمەندی بۆ دەستنیشان بكرێت، ئەمەش لەرێگای مەشقی بەردەوام دەبێت، وە كاتژمێر 1ی دوای نیوەرۆ مەراسیمی دابەشكردنی بروانامەی یەكێتی تۆپی پێی پۆلۆنی كە بروانامەی دبلۆمە و برواپێكراوە،دەستی پێكرد بە ئامادەبونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمی بەدگۆش (ئەردیۆش شۆڤا) كە ئەندامە لە یەكێتی تۆپی پێی پۆلەندی،دوای پیرۆزبایی كردن لەلایەن سەرۆكی تۆپی پێی هەرێمەكە دەستخۆشی لە راهێنەران كرا بەهۆی پابەندبون و ئەو گروتینەی كە هەیانبوو لە خولەكە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە راهێنەرانی كوردستان زۆرترین زانیاری دەگەرێننەوە بۆ كوردستان، ئینجا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سوپاسی ئەو پێشوازەییەو گەرم و گوریەو ئەو گرینگیدانەی كرد كە بەرامبەر بەشاندەكەیان كراوە،وەبەشێوەیەكی فەرمی داوای لەسەرۆكی تۆپی پێی هەرێمی بەدگۆش كرد بۆ سەردانی كردنی هەرێمی كوردستان،بەم شێوەیە كۆتایی بە گەورەترین خولی راهێنەرایەتی هات لەسەر ئاستی كوردستان، شایەنی باسە ئەم خولە زیاتر لە 70كاتژمێر بەردەوام بوو بەشێوەی پراكتیكی و تیۆری ئەنجامدرا،وە شاندی كوردستان رۆژی یەكشەممە سەردانی شوێنە گەشت و گوزاریەكان و شارستانیەكان و شوێنە فۆلكلۆریەكان دەكەن، ئینجا رۆژی دووشەممە بەرەو ئیستەنبۆل بەرێ دەكەون، وە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 1ی دوای نیوەرۆ دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.