زۆزك سەعید بووە پاڵەوانی بلیاردی یاریزانە دێرینەكان

زۆزك سەعید بووە پاڵەوانی بلیاردی یاریزانە دێرینەكان
لە هۆڵی گازینۆی لەیالی هەولێر لقی یەكێتی بلیاردی هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێكی بلیارد بۆیاریزانە دێرینەكانی شاری هەولێر كە 18 یاریزانی دێرین بەشداریان كردووە لە دوای ململانێیەكی بەهێز یاریزانەكانیش بە ئاستێكی زۆر بەرز دەركەوتن، لە بارەی ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتیەش (جەوهەر پیرە) سكرتێری لقی هەولێری یەكێتی بلیاردی هەولێر بەفایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاندو وتی «مەبەستمان لە كردنەوەی ئەو پاڵەوانێتیە ئەوە بوو بۆئەوەی یاریزانە دێرینەكان بە یەكتری ئاشنا بكەین، زۆر دەمێكە لێك دوورن ئێمەش مەبەستمان ئەوە بوو لێكیان نزیك بكەینەوە، وتیشی پاڵەوانێتیەكە ئاستێكی بەرزی هەبوو، یاری كۆتایش لە نێوان هەردوو یاریزان (زۆزك سەعید و بەهزاد ئیسماعیل)بەڕێوەچوو كە ماوەی یەك كاتژمێر و نیوی خایاند، یاریزان زۆزك سەعید توانی نازناوەكە بباتەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی (251-222)خاڵ یارییەكەی بردەوە، لە كۆتاییشدا كە ژمارەیەكی زۆری وەرزشوانانی دێرین بەشداربوون، خەڵات و دیاری بەسەر تیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
Top