دوای ئەوەی یانەی وەرزشی برایەتی لە وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان نەیتوانی ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات. لە یەك وەرزدا سێ ڕاهێنەری گۆڕی و یانەكەش نەگەیشتە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، بۆئەم مەبەستە دەستەی كارگێڕی یانەكە بۆباشتر بوونی ئاستی یانەكەی و گەڕانەوەی یانەی برایەتی بۆڕیزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، گرێبەستێكی لەگەڵ یاریزانی دێرینی شاری هەولێر عەونی سەید ئەحمەد مۆر كرد بۆئەوەی یانەكە لەم دۆخەی ئێستای رزگاری بكات، لەم بارەشەوە فاروق خدر ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی برایەتی بە فایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند و وتی «ئێمە بە مەبەستی باشتر بوونی ئاستی یانەكەمان پێوەندیمان بە عەونی سەید ئەحمەدی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر كردووە بۆئەوەی ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە لە ئەستۆ بگرێـت، وتیشی گشت كارەكانمان لەگەڵی بە كۆتایی هێناوە، لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی مەشقی یانەكە وەردەگرێت، بەڵام هیچ بۆندێكی ناوبراوی رانەگەیاند، وتیشی ئێمە زیاتر لە 10 یاریزانمان لە ریزی یانەكەمان دوورخستۆتەوە و بۆندمان لەگەڵ زیاتر لە هەشت یاریزانی تازە مۆركردووە بۆئەوەی ئەنجامەكان شایستە بێت.