خولێكی نـاوبژیـوانی كاراتی بـەڕێوەچوو

خولێكی نـاوبژیـوانی كاراتی بـەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر لە هۆڵی داخراوی یەكێتی كاراتی هەولێر، یەكێـتی ناوەندی كاراتی كوردستان خولێكی بۆ30 ناوبژیوانی كاراتی شارەكانی كوردستان رێكخستبوو، كە ماوەی خولەكە دوو رۆژی خایاند بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی ئاستی یاری كاراتی بوو لە شارەكانی كوردستان، خولەكەش لەلایەن وانە بێژان بارزان فەتاح و چالاك عەبدولستار و رزگارعەبدولكەریم وانەكان بە هەردوو شێوازی تێۆری و پراكتیكی دەگوترایەوە، ناوبژیوانانی بەشداربووش سوودێكی زۆریان لە خولەكە بینی و دەستخۆشیان لە یەكێـتی ناوبراو كرد، لە كۆتاییش خەڵات و بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووان درا.
Top