ماوەیەكە خولەكانی كوردستان تەواو بووە و یاریزانەكانی یانەكانی كوردستان كە لە هەر سێ ئاستەكان پلەی یەكەم و دووەم و سیێەمیان بەدەست هێناوە لە چاوەڕوانی ئەوەن بۆئەوەی خەڵاتـەكانیان پێ بدرێـت، بەڵام وادەی دابەشكردنی خەڵاتەكانیش تاكوئێستا دیار نییە، لە بارەی دواكەوتنی خەڵاتی پاڵەوانەكانی كوردستانیش سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پیێ كوردستان بە فایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند و وتی «ئێمەش پێمان خۆشە كارەكان بە زوویی تەواو بێـت بۆئەوەی هیچی تر یاریزانەكانیش لە چاوەڕوانی خەڵاتەكان نەبن، ئێستا ئەو جام و مەدالیانەی كە ئێمە دابەشی دەكەین، بە جوانترین شێواز دیزاین كراوە، باوەڕ ناكەم لە هەموو نیشتمانی عەرەبی شتی وایان كرد بێت بۆخولەكانیان، ئێمە شتەكانمان لە ئەڵمانیا دروستكردووە بۆیە تا ئێستا كاتی تەواو بوونی جام و مەدالیاكان دیار نییە، هەر كاتێكیش تەواو بوو ئێمەش دابەشی دەكەین لەسەر یانەكان و پیرۆزباییان لێ دەكەین، چونكە خولی كوردستان لای ئێمە زۆر پیرۆزە بۆیە خەڵاتی زۆر شایستەمان دروستكردووە، بە خۆشحاڵیەوە پێیان دەدەین، بەڵام تا نەگات ناتوانین كاتی دابەشكردنی خەڵاتەكان دیاری بكەین.