ڤیتل بووە پاڵەوانی مۆناكۆ لە فۆرملا وان

ڤیتل بووە پاڵەوانی مۆناكۆ لە فۆرملا وان
شۆفێری ئەڵمانی سیبستیان فیتل پاڵەوانی جیهان و شۆفیری تیپی رید بول رینو توانی نازناوی پاڵەوانێتی مۆناكۆ بۆ فۆرملا وان بە دەستبهێنێت، ئەم پاڵەوانێتیە قۆناغی شەشەمی پاڵەوانێتی جیهانە لە فۆرملا وان.
دوای ئەوەی شەش قۆناغ لە پاڵەوانێتی جیهان بەڕێوەچوو، شۆفێری ئەڵمانی فیتل توانی پێنج پاڵەوانێتی بە دەستبهێنێت، كە دوایین پاڵەوانێتی مۆناكۆ بوو، كە لە مۆنتی كارلۆ بەڕێوەچوو و شۆفێری ئیسپانی ئەلۆنسۆ شۆفێری یانەی فیراری پلەی دووەمی بە دەستهێنا و شۆفێری بەریتانی جۆنسۆن پاتۆن شۆفێری ماكلارین مارسیدس پلەی سێیەمی بە دەستهێنا، دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتی مۆناكۆ ریزبەندی جیهانی بەمشێوەیە بوو.
1- ئەڵمانی سیبستیان فیتل (رید بول) 143خاڵ، 2- بەریتانی لویس هامیلتۆن (مارسیدس) 85 خاڵ، 3- ئوسترالی مارك ویبر (ریدل بول) 79 خاڵ، 4- بەریتانی جینسۆن پاتۆن (رید بول)76 خاڵ، 5- ئیسپانی ئەلۆنسۆ (فیراری) 69 خاڵ.
Top