سكۆلز وازی لە یاریكردن هێنا

سكۆلز وازی لە یاریكردن هێنا
یاریزانی یانەی مانچستەر یۆنایتد و هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە بەفەرمی بڕیاری دا واز لە یاریكردن بهێنێت. ماڵپەری فەرمی یانەی مانچستەر یۆنایتد بەفەرمی ئەم هەواڵە بڵاوكردەوە، كە تیایدا پۆل سكۆلز باس لە وازهێنانی بە یەكجاری لە یاریكردن دەهێنێت و وتی: خەونم بە یاری تۆپی دەبینی و ئەو خەونەم لە یانەی مانچستەر یۆنایتد هاتە دی، زۆر سوپاسی هاوڕێیەكانم لە یانەی مانچستەر و راهێنەر سیر ئەلێكس فێرگسوون دەكەم، كە پاڵپشتم بوون.
لە درێژەی قسەكانیدا سكۆلز وتی: ئەم بڕیارەم بە پەلە نەداوە، بەڵكو زۆر بیرم لێكردووە ئینجا بڕیارم دا و دوای وازهێنانم لە یاری تۆپی پێی روو لە بواری راهێنەرایەتی دەكەم و هەر لە یانەی مانچستەر یۆنایتد بەردەوام دەبم.
جێگەی باسە پۆل سكۆلزی تەمەن 36 ساڵ زیاتر لە 650 یاری بە درێسی یانەی مانچستەر یۆنایتد كردووە و لە ساڵی نەوەدەكان لە ریزی ئەم یانەیە یاری كردووە و بە بەردەوامی لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە یاری كردووە.
Top