كۆنتادۆر بووە پاڵەوانی جیرۆ دی ئیتاڵیا

كۆنتادۆر بووە پاڵەوانی جیرۆ دی ئیتاڵیا
یاریزانی پایسكلسواری ئیسپانی ئەلبێرتۆ كۆنتادۆر توانی نازناوی پاڵەوانێتی پایسكلسواری ئیتاڵیا(جیرۆ دی ئیتاڵیا) بە دەستبهێنێت.
دوای ئەوەی یاریزانی ئیسپانی ئەلبێرتۆ كۆنتادۆر یاریزانی یانەی ساكسۆ بنك توانی كۆنتڕۆڵی ئەم پاڵەوانێتیە بكات، كە ماوەی سێ هەفتەی خایاند و ئەم پاڵەوانێتیە لە 21 قۆناغ پێكهاتووە.
یاریزانی ئیسپانی كۆنتادۆر پلەی یەكەمی بە دەستهێنا دوای ئەوەی بە جیاوازی 6 خولەك و 10 چركە لە پێش یاریزانی ئیتاڵی میشیلی سكاربۆنی هات، كە پلەی دووەمی بە دەستهێنا و بە جیاوازی شەش خولەك و 56 چركە لە پێش یاریزانی ئیتاڵی ڤێتشێنزۆ نیبالی هات، كە خاوەنی پلەی سێیەم بوو.
Top