رۆژی چوارەمی راهێنەرانی كوردستان لە پۆلەندا
رۆژی 31-5-2011 كاتژمێر 8 تا 9:30د بەیانی راهێنەران بەشێوەی پراكتیكی و تیۆری مەشقی تایبەت بەچۆنیەتی مەشق پێكردنی گۆلچی لەلایەن راهێنەر ( لاشیك ئۆلۆنیك ) كە گۆلچی پێشوی هەل!بژاردەی پۆلەندا بوە، وانەكە گونرایەوە، كە چەند زانیاریەكی تازەی لەخۆ گرتبوو. وە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی چوین بۆ بینینی یەكەیەكی مەشقی یانەی ( زاڤیژا بەدگۆش )، ئەم یانەیە لەسەروی ریزبەندی یانە پلە دووەكانی پۆلەندایە و سەركەوتنی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان مسۆگەر كردوە، لەدوای ئەم بینینی ئەم یەكە مەشقیە، لەلایەن راهێنەر ( ئادەم پۆپۆلسكی ) یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆلەندا،وە یەكێك بوو لەو یاریزانانەی كە بەرامبەر هەڵبژاردەی عیراق گۆلی تۆمار كردوە، وە یەكێكە لە راهێنەرە بەناوبانگەكانی پۆلۆنیا، گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان راهێنەر (ئادەم ) و راهێنەرانی كوردستان لەسەر یاریەكەی رۆژی یەكشەممە كەلەنێوان یانەی(زاڤێستابهدهۆش×تۆتۆلۆش) ئەنجامدرا وە یاریەكەیان شیكردەوە، شایەنی باسە ئەم یاریگایە جێگای زیاتر لە 70هەزار هاندەر دەبێتەوە، ئەم یاریگایە كۆمەڵگایەكی وەرزشی یە، هەموو پێداویستیەكانی تۆپی پێی تێدایە، وەكو (هۆڵ و نەخۆشخانەو ئوتێل مەلەوانگە) تەنانەت بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئەم هەرێمەش لەخۆدەگرێت، شایەنی باسە بەرێز راهێنەر ( عبداللە محمود ) بۆ چاورەسەركردنی ئەو نەخۆشیەی كەتوشی خاتبوو لەماوەی رابردوو سەردانی ئەو نەخۆشخانەی كرد بۆ چارەسەركردن،وە هەندێك پشكنینی بۆ ئەنجام درا،وە كاتژمێر 3 تا 7ی ئێوارە، شانی تۆپی پێی كوردستان، گەرانێكیان بۆ ناوشار كرد، بۆ سەیۆكۆدنی دیمەنەكانی ماو شاری بەدهۆش، وە كاتژمێر 8 تا 9:30دی شەو وانەی تایبەت بە یاساكانی تۆپی پێ لەلایەن ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پۆلەندی (هۆشی ڤیڤكی ) كە دووجار خاوەنی فیكەی زێرینە، لە ووڵاتەكانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات ناوبژیوانی كردوە، ئێستاش سەرپەرشتیاری ناوبژیوانانی پۆلەندیە، وانەكە گوترایەوە.