خولی پلە سێیەكانی كوردستان لە شاری كەركووك دەستی پێكرد

خولی پلە سێیەكانی كوردستان لە شاری كەركووك دەستی پێكرد
رێبین رەمزی
خولی پلە سێیەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی بۆ یانەكانی شاری كەركووك دەستی پێكرد، كە شیوازی خولەكە بە سیستەمی دەرچوون بە دوو دۆراندن بەرێوە دەچێت و تەنیا دوو یانە دەبنە نوێنەری شاری كەركووك لە قۆناغی كۆتایی ئەم خولە، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو.
لەیلان – سۆلاڤی نوێ 1-0، بابەگورگور – ئاشتی 1-1( بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا بابەگورگور یارییەكی بە ئەنجامی 4-3 بردەوە)، شۆریجە – دووز 1-1(بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا شۆریجە بە ئەنجامی 5-4 گۆڵ یارییەكی بردەوە).
جێگەی باسە وا بڕیارە یارییەكانی كۆمەڵەی سلێمانی و هەولێر لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێبكات.
Top