پاڵەوانێتی كاراتی عێراق لە هەولێر تەواو بوو
رۆژی پێنجشەممە لە شارۆچكەی بنەسڵاوە سەر بە پارێزگای هەولێر پاڵەوانێتی كاراتی یانەكانی عێراق لەسەر ئاستی كچان بەرێوەچوو بە بەشداربوونی 8 یانە، ئەویش یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، نوعمانیە، ئارارات، سۆلاڤ، سەناعە، دهۆك، باشوور، دیالی) و پاڵەوانێتیەكە ماوەی یەك رۆژی خایاند، دوای ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات و پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یانەی نوعمانیە پلەی دووەمی بە دەستهێنا و یانەی ئارارات پلەی سێیەمی بە دەستهێنا.
جێگەی باسە وا بڕیار بوو لەم پاڵەوانێتیە 20 یانە بەشداری بكات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت، بەڵام لە رۆژی پاڵەوانێتیەكە تەنیا 8 یانە بەشداربوون و ئەمە یەكەم جارە پاڵەوانێتی عێراق لە كاراتی لە شارۆچكەی بنەسڵاوە بەرێوە بچێت.