پاڵەوانێتی كۆماری بۆ گۆرەپان و مەیدان لە دهۆك بەرێوە دەچێت
وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو پاڵەوانێتی كۆماری عێراق بۆ هەڵبژاردەی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێت و چەندین پارێزگا ئامادەیی خۆیان نیشان داوە میوانداری ئەم پاڵەوانێتیە گەورەیە بكەن، لەمباریەوە سەرتیپ فاریق ئەندامی یەكێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: وا بڕیارە لە 22ی مانگی داهاتوو پاڵەوانێتی كۆماری عێراق بۆ هەڵبژاردەكانی پارێزگاكانی عێراق بۆ گۆرەپان و مەیدان ئەنجام دەدین بۆ ئەم مەبەستە چەندین پارێزگای عێراق ئامادەیی خۆیان نیشان داوە میوانداری ئەم پاڵەوانێتیە گەورەیە بكەن، كە زیاتر لە 18 پارێزگا بەشداری تیاییدا دەكات، بەڵام ئێمە پارێزگای دهۆك-مان دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی میوانداری ئەم پاڵەوانێتیە بكات و تەنیا رەزامەندی پارێزگای دهۆك ماوە بۆ میوانداریكردن.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرتیپ فاریق گوتی: ئەم پاڵەوانێتیە لە رووی داراییەوە زۆر گرنگە، چونكە زیاتر لە 400 یاریزان و راهێنەر و كارگێری بەشداری تیاییدا دەكەن ئەمەش بارزگانی ئەم پارێزگایە بەرزدەكاتەوە، كە میوانداری دەكات بۆیە زۆربەی پارێزگاكان ركابەری لەسەر میوانداری ئەم پاڵەوانێتیە دەكەن.