هەڵبژاردەی گۆرەپان و مەیدانی عێراق بەرەو توركیا بەرێكەوتن

هەڵبژاردەی گۆرەپان و مەیدانی عێراق بەرەو توركیا بەرێكەوتن
رێبین رەمزی رۆژی هەینی لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی عێراق بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كوران و كچان بۆ تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان بەرەو وڵاتی توركیان بەرێكەوتن بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆردوگایەكی مەشقی، لەمباریەوە سەرتیپ قاریق ئەندامی یەكێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی:رۆژی هەینی لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان بۆ كوران و كچان بەرەو وڵاتی توركیا بەرێكەوتن بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆردوگایەمی مەشقی لەم وڵاتە، هەڵبژاردەی پێشكەوتووان خۆی بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا ئامادە دەكات، كە مانگی داهاتوو لە وڵاتی یابان ئەنجام دەدرێت و هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق خۆی بۆ پاڵەوانێتی جیهان ئامادە دەكات، كە لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.لە درێژەی قسەكانیدا سەرتیپ فاریق گوتی: لە هەڵبژاردەی پێشكەوتووانی عێراق تەنیا كچە یاریزان گولستان مەحمود كوردە و كارۆخ ساڵح راهێنەرایەتی و لە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق پێنج یاریزانی كور و یەك یاریزانی كچ كوردن و راهێنەر سەباح راهێنەرایەتیان دەكات.
Top