لە خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی باسكە سەنحاریب و سلێمانی سەركەوتنیان بە دەستهێنا

لە خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی باسكە سەنحاریب و سلێمانی سەركەوتنیان بە دەستهێنا
رێبین رەمزی
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی باسكە، كە رۆژانی پێنجشەممە یارییەكانی ئەم خولە دەستی پێكردووە دوای ئەوەی بەهۆی تاقیكردنەوەكان راگیرابوو، كە تیاییدا هەردوو یانەی سەنحاریب و سلێمانی توانیان سەركەوتن بە دەست بهێنن و لە یانەكانی سۆران و نەورۆز ببەنەوە، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە.
سەنحاریب – سۆران 55-36 خاڵ، سلێمانی – نەورۆز 81-29خاڵ.
جێگەی باسە لەم خولە تەنیا دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكە لە وەرزی داهاتوو سەردەكەون.
Top