خولی بژاردەی عێراقی هەولێر بە گۆلێكی گوماناوی تووشی شكت بوو
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی یانەی هەولێر تووشی دۆران بوون .
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی،لە یارییەكی دواخراودا یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی سناعە،لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن،هەولی زۆریان دا بۆئەوەی بتوانن سەركەوتنتۆماربكەن،لەم لە هێرشێكی پێچەوانە یاریزان ئەحمەدحوسێن یانەی سناعەی پێشخست بە گۆلێك،بەڵام ئەو گۆلە تا گێمی یەكەم بەردەوام بوو،لە گێمی دووەم یاریزان موسلیم مبارك توانی گۆڵی یەكسان بوون تۆماربكات،لە هێرشێكی پێچەوانەشدا یانەی سناعە بە گۆلێكی گوماناوی گۆلی سەركەوتنیا تۆماركردو یارییەكەش بە ئەنجامە بربۆبەرژەوەندی یانەی سناعە كۆتایی هات .یانەی سناعە هاتە پێشەنگی یانەكان.