دوای ســەركـــەوتــنـی هــــــەردوو نوێنەری كوردستان مانگی داهاتوو تیروپشكی جامـــــــــی یەكێتی ئاسیا ئەنجام دەدرێت

دوای ســەركـــەوتــنـی هــــــەردوو نوێنەری كوردستان مانگی داهاتوو تیروپشكی جامـــــــــی یەكێتی ئاسیا ئەنجام دەدرێت
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هەردوو نوێنەری كوردستان هەولێر و دهۆك توانییان سەركەون بۆ قۆناغی 8ی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی وا بڕیارە لە 7ی مانگی داهاتوو تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی 8ی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ ئەنجام بدرێت لە كوالامپوری پایتەختی مالیزیا.
شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناغی 8 بە شێوازی چوون و هاتن دەبێت و هەموو یانەكان رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و ئەگەری ئەوە هەیە هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك لەگەڵ یەكتر یاری بكەن.
جێگەی باسە هەفتەی رابردوو یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران توانی لە یانەی تامبینس رۆڤرزی سەنگافوری بباتەوە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر و یانەی دهۆك لە نێو یاریگەی خۆیدا توانی لە یانەی دیمبۆی هیندی بباتەوە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر.


Top