لە ركابەرییەكی بەهێزدا.. شەش ئەندام خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵێوارە

لە ركابەرییەكی بەهێزدا.. شەش ئەندام خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵێوارە
هەفتەی رابردوو لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق داخرا، كە تیاییدا شەش كەس بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق خۆیان پاڵاوتووە ئەویش هەریەكە لە (حوسێن سەعید، ئەحمەد رازی، ناجح حمود، رەعد حمودی، فەلاح حەسەن، مەحمود جاسم زبون) و لە بەرانبەردا (عەبدولخالق مەسعود) تاكە پاڵێوراوە بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و چوار ئەندام بۆ پۆستی جێگری دووەمی یەكێتی تۆپی پێی عێراق خۆیان پاڵێورا ئەویش هەریەكە لە (خەلیل یاسین، شەرار حەیدەر، هادی ئەحمەد، فهمی عامری).
لە ركابەرێكی تردا 35 كەس خۆیان بۆ ئەندامیتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵیوراوە، لە نێوانیادا چوار كوردن ئەویش هەریەكە لە (تاریق عەبدولرەحمان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی هەولێر و نەوزاد قادر سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەركووك و ئیبراهیم قاسم سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی و دكتۆر محەمەد سەعید سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی دهۆك).
پاڵێوراوەكانی تر بەمشێوەیە ( هادی جواد، كازم محەمەد سولتان، عیسام دخیل، فالح موسی، یحیی زغیر، محەمەد جواد صائغ، عەبدولرەزاق عەتیە، عەلی عەزیز، محەمەد خەلیل، حازم محەمەد، محەمەد صاحب، عیماد فاهم، قادر شەمخی، محەمەد عەباس، رائد محەمەد، ئیبراهیم دحلوس، عەلی جەبار، سامی محەمەد، باسم جەمال، تاریق ئەحمەد، رافد عەبدولئەمیر ناجی، عادل كەریم، سەعد مالح، محەمەد خەلەف، ئەحمەد عەباس، لەتیف خەلەف، كامل زغیر، خالید رسن، جەعفەر عەبدولحوسێن، سەلام هاشم، نەعیم صدام).
جێگەی باسە لە چەند رۆژی داهاتوو چەندین پاڵێوارو دوور دەخرێنەوە بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی یاسایی.
Top