خۆشترین و ناخۆشترین كاتەكانی پیرلۆ لە میلان
پیرلۆ كە لە دوای 10 سالأ یاریكردن لەگەڵ میلان بڕیاری رۆیشتنی دا دەربارەی كاتە خۆش و ناخۆشەكانی لە یانەی میلان گوتی: گەورەترین خۆشییم لە میلان ئەو كاتە بوو كە بۆ یەكەمجار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپام بەدەست هێنا، ناخۆشترین كاتیشم بێگومان شەوەكەی شاری ئەستانبۆل بوو لە یاری كۆتایی بەرامبەر لیڤەرپول تا ئێستا نازانم چۆن ئەم یارییەمان دۆڕاند.
دەربارەی هاوڕێكانی یاریزان پیرلۆ گوتی: نێستا هاوڕێیەكی راستگۆیە، زۆر ناخۆشە كاتێك ماڵئاوایی لە هاوڕێكانت دەكەیت هەروەها لەو كەسانەی كە لە میلانیللۆ كارییان كردووە، ئێستا زۆر بە هێمنی مەشقەكان ئەنجام دەدەم بۆ ئەوەی تووشی پێكان نێم.
جێگای ئاماژە پێكردنە بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان یاریزان پیرلۆ نزیكە لە یانەی یۆڤانتس لەو كاتەی یانەی سەدی قەتەری بۆندێكی گرانبەهای بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە پێشكەش بە یاریزانی ناوبراو كردووە.