بەرازیل لە كوپا ئەمریكا بەبێ پاتۆ دەبێت

بەرازیل لە كوپا ئەمریكا بەبێ پاتۆ دەبێت
پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا بۆ هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشوور كەوا بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتوو یارییەكانی لە ئەرژەنتین دەست پێدەكات یەكێك لە ئەستێرەكانی لە دەستدا دوای ئەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل ئەلیكساندەر پاتۆ تووشی پێكان هات لە دوا یاری یانەكەی یانەی ئەی سی میلان لە خولی ئیتاڵیا.
پاتۆ لە دوا ساتەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی میلان و ئۆدینیزی تووشی پێكان هات لە شانی چەپەی كە ئەوەش دەبێتە هۆكاری دووركەوتنەوەی لە هەڵبژاردەی سامبا لە كۆپا ئەمریكا، لە دوای ئەم پێكانە پاتۆ گواسترایەوە نزیكترین نەخۆشخانە و لە دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوت كە شانی پاتۆ دەرچووە و نەشكاوە، بەڵام پێویست بە مانگێك پشوو هەیە دواتر دەتوانێ دەست بە مەشقەكانی بكاتەوە، هەر بۆیە ناتوانێ بەشداری لە كوپا ئەمریكا بكات.
پاتۆ هاتە ریزی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ستیبان كامبیسۆ كە ئەویش بە هۆی پێكانەوە بەشداری لە كوپا ئەمریكا ناكات.
Top