تیڤێز.. هۆكاری دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازانێت
تیڤێز لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی وتی: نازانم نهێنی دوورخستنەوەم لە پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا لە لایەن راهێنەر پاتیستا چییە، بەڵام ئەوەی لێی دڵنیام كە پەیوەندییم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەكان زۆر باشە.
هەروەها كارلۆس وتی: پەیوەندییم زۆر بەهێزە لەگەڵ پاستۆری و لاڤێتزی، هەروەها پەیوەندییەكی زۆر باشم لەگەڵ میسی هەیە بە پێچەوانەی راپۆرتی رۆژنامەكان، میسی باشترین یاریزانی جیهانە و دۆستایەتیمان بەهێزە، جارێكی دووبارەی دەكەمەوە میسی ئەو یاریزانەیە لە هەڵبژادەی ئەرژەنتین كە بە بەردەوامی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دەكەم.
راهێنەر پاتیستا پێش ماوەیەك رایگەیاندبوو كە تیڤێز لە پێكهاتەی ئەرژەنتین نابێت لە كۆپا ئەمریكا لە مانگی تەمموزی داهاتوو چونكە میسی و هیگواین دەتوانن ئەم ئەركە لە هێڵی هێڕشبردن پڕ بكەنەوە، رۆژنامەكان ئەم لێدوانەی ڕاهێنەریان بە بوونی ناكۆكی نێوان میسی و تیڤێز لێكدایەوە.