یانەی زاخۆ بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی كوردستان

یانەی زاخۆ بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی كوردستان
دوای ئەوەی یاری كۆتایی جامی كوردستان لە شاری هەولێر بەهۆی درووست بوونی كێشەو ئاژاوە لە نێوان هاندەران وپۆلیس لە نێوان هەردوو یانەی زاخۆ وپێشمەرگەی سلێمانی تەنیا گێمێك تەواو كرا هەردوو یانەش بە گۆلێك یەكسان بوون،یەكێتی تۆپی پێ كوردستانیش بریاری دا گێمی دووەمی یارییەكە بەبێ هاندەرانی یانەی زاخۆ لە شاری كەركوك بەرێوەبچێت،هەربۆیە لە رۆژانی رابردوو لەسەر یاریگای یانەی كەركوك لە شاری كەركوك بە ئامادەبوونی سەرۆك وئەندامانی یەكێـتی تۆپی پێ كوردستان وژمارەیەكی یەكجار كەمی هاندەران گێمی دووەمی یارییەكە لەنێوان هەردوو یانەی زاخۆ وپێشمەرگەی سلێمانی بەرێوەچوو،لەم گێمەش یاریزانانی هەردوو لائاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.لە خولەكی 10یارییەكە سامح رۆستەم یانەی پێشمەرگەی بە گۆلێك پێشخست،بەڵام دوای خۆرێكسختنەوەی یانەی زاخۆ بە هێرشی چڕ توانیان لە خولەكی 30یارییەكە گۆڵی یەكسان بوون تۆماربكەن،ئەم گێمەش بەمئەنجامە بۆهەردوو یانە كۆتایی هات،هەردوو یانەش پەنایان بردە بەر دووگێمی یەك لای كەرەوە،لە خولەكی 12ی گێمی یەكەمی زیاد كراو یاریزان بەرۆژ جادر توانی گۆڵی دووەم و سەركەوتنی یانەی زاخۆ تۆماربكات .دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە چەند هەولێكیان دا بۆ ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش بە ئەنجامی یاری یەكەمیش (3-2)گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی زاخۆ بەكۆتایی هات و یانەی زاخۆ بۆیەكمجار لەمێژووی یانەكەی بووە پاڵەوانی جامی كوردستان،جامەكەشیان بەرەو زاخۆی دەلاڵ گواستەوە،سەبارەت بەم سەركەوتنەش (سلێمان رەمەزان)ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بۆفایلی وەرزشی گوڵان وتی «زۆرخۆشحاڵ بووم بە بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامەبۆیە لێرەوە پیرۆزبایی خۆم بۆگشت هاندەرانی یانەی زاخۆ دەنێرم،ئێمە لە یاری یەكەمیش باشتر لە پێشمەرگە یاریمان كرد،بەڵام ئەو كێشە رێگر بوو لە تەواوی كردنی یارییەكە پێشتریش بەلێنم بە هاندەرانی یانەكەمان دابوو كە ئەو جامە بۆزاخۆ دەبێت،سووریش بووین لەسەر قسەی خۆمان جامەكەمان هێناوە زاخۆ .لە كۆتایش لەلایەن ئامادەبووان خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانان وتیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا،خەڵاتی پاڵەوانی جامی كوردستان 10ملیۆن دینار بوو،خەڵاتی پلەی دووەمیش 7ملیۆن و500هەزار دینار بوو.
Top