ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تایكواندۆ لە هەولێر تەواو بوو
لە درێژەی قسەكانیدا حوسێن عەبدولرەحمان گوتی: ئەم ئۆردوگایە بە مەبەستی دەستنیشان كردنی چوار یاریزانی كوڕ و چوار یاریزانی كچ بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بكەن لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012، كە یارییەكانی پاڵاوتن لە ئۆزباكستان ئەنجام دەدرێت لەم 8 یاریزانی كوڕ و كچ نێوەی یاریزانانی كورد دەبن.
لە كۆتایی قسەكانیدا حوسێن عەبدولرەحمان گوتی:ئەم ئۆردوگایە ماوەی 7 رۆژی خایاند و بەسەرپەرشتی راهێنەرێكی ئێرانی و دوو راهێنەری كورد یاریدەدەری ئەم راهێنەرە بوون ئەویش هەریەكە لە شوان محەمەد و كچە راهێنەر ئەلمێرا ئەحمەد رەسول و بە كردنەوەی ئەم جۆرە ئۆردوگا مەشقیانە هەوڵ دەدین كچە یاریزانانی كورد بگەنە ئاستێكی بەرز و بتوانن دەستكەوتی مەزن بە دەستبهێنن.