خولێكی بلیارد بۆ وەرزشووانەدێرینەكانی هەولێر بەرێوەچوو

خولێكی بلیارد بۆ وەرزشووانەدێرینەكانی هەولێر بەرێوەچوو
بەمەبەستی خزمەت كردنی وەرزشووانە دێرینەكانی یاری بلیار لە شاری هەولێر،یەكێتی بلیاری لقی هەولێر خولێكی بلیاری بۆوەرزشووانە دێرینەكان كردوە.
لە هۆڵی گازینۆی بلیاری شەوانی هەولێر لە پایتەختی كوردستان لقی یەكێتی بلیاری هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێكی بلیار بۆیاریزانە دێرینەكانی شاری هەولێر كە 18 یاریزانی دێرینی شاری هەولێر بەشدارییان كردوە لە خولەكە یارییەكانیش ماوەی چوار رۆژ ی خایاند،لە رۆژانی ململانێ یاریزانەكانیش بە ئاستێكی زۆر بەرز دەركەوتن،لە بارەی ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتیەش (رەفعەت سادق) سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی بلیاری هەولێر بەفایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند گوتی «مەبەستمان لە كردنەوەی ئەو پاڵەوانێتیە ئەوە بوو بۆئەوەی یاریزانە دێرینەكان بە یەكتری ئاشنا بكەین،زۆر دەمێكە لێك دوورن ئێمەش مەبەستمان ئەوە بوو لێكیان نزیك بكەینەوە،18 یاریزانی بە تەمەنی شاری هەولێر ئەوانەی كە لەكاتی خۆی پاڵەوان بووینە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیەیان كردوە، لە رۆژانی پاڵەوانێتیەكەش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو هاندەرێكی زۆری وەرزش دۆست ئامادەی یارییەكان دەبوون،كە ببوە مایەی دڵخۆشی یاریزان دێرینەكان،شایەنی باسە ماوەی چەند سالێكە خولێكی لەم جۆرە بۆوەرزشكارە بەتەمەنەكان نەكراوەتەوە لە شاری هەولێر.
Top