یاریزانێكی خولی دانیمارك پێوەندی بە یانەی هەولێرەوە كرد
مستەفا حەسەن لە دایكبووی ساڵی 1990ی شاری هەولێرە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەی برۆندبی دانیمارك یاری كردووە و ئێستا لە تیپی یەكەمی ئەم یانەیە یاری دەكات، یانەی برۆندبی یەكێكە لە یانە هەربەهێزەكانی دانیمارك و خاوەن چەندین دەستكەوتی گەورەیە، ئەم یاریزانە چەندین جار بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوان و تازەپێگەیشتووانی دانیمارك كراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی رەگەزنامەی دانیمارك نەیتوانی بۆ ئەم دوو هەڵبژاردەیە یاری بكات بۆیە یەكێتی تۆپی پێی دانیمارك بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی ئەم یاریزانە وەربگرێت رەگەزنامەی دانیمارك-ی بۆ ئەم یاریزانە وەرگرت دووبارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوان-ی داینمارك كرا، بەڵام مستەفا حەسەن گەڕایەوە شاری هەولێر و گۆڵكاری خولی لاوان بوو كاتێك توانی لە 23 یاری 32 گۆڵ تۆمار بكات.
دوای ئەوەی لە چەند مەشقێكی یانەی هەولێر بەشداری كرد و راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ بە وردی چاودێری ئەم یاریزانەی كرد دواتر مستەفا حەسەن پێوەندی بە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كرد و چەندین مەشقی لەگەڵ ئەنجام دا.
ئەم یاریزانە ئەگەر بایەخی پێبدرێت دواڕۆژێكی گەش چاوەڕوانی دەكات.