باشترینەكانی خولەكانی كوردسـتان دەسـتنیشان كران

باشترینەكانی خولەكانی كوردسـتان دەسـتنیشان كران
لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی راهێنەرانی یانە بەشداربووەكانی خولی كوردستان و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان باشترینەكانی هەر یەك لە خولەكانی پلە یەك وپلە نایاب و تازەپێگەیشتووان ولاوان دەستنیشان كران و هەریەك لە ڕاگەیاندكاران وڕاهێنەرانی یانەكان دەنگیان بۆ دەستنیشان كردنی باشترینەكانی خولەكانی كوردستان بۆ وەرزی 2010-2011، ئەم دەنگدانە بەشێوەیەكی نهێنی بوو، ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
خولی پلە یەكی كوردستان
باشترین گۆڵچی: حەسەن حوسێن یانەی شێروانە 26خاڵ
باشترین یاریزان: هونەر ئەحمەد یانەی شێروانە 28خاڵ
باشترین ڕاهێنەر: زیاد مەحمود یانەی هەلۆ 20خاڵ
خولی پلە نایابەكانی كوردستان
باشترین گۆڵچی: دیدارحامد یانەی هەولێر 33خاڵ
باشترین یاریزان: عەلی عەزیز یانەی ئارارات 28خاڵ
باشترین ڕاهێنەر: سەمەد جەوهەر یانەی هەندرێن 25خاڵ
خولی لاوان
باشترین گۆڵچی: هێرش غێدان یانەی سلێمانی 23خاڵ
باشترین یاریزان: چیا ناجی یانەی زاخۆ 22خاڵ
باشترین ڕاهێنەر: عەبدولقادر حوسێن یانەی هەولێر 32خاڵ
خولی تازەپێگەیشتوان
باشترین گۆڵچی: ئەحمەد بەشار یانەی هەولێر 24خاڵ
باشترین یاریزان: سۆران تاهیر یانەی هەولێر 19خاڵ
باشترین ڕاهێنەر: یوسف كاكێ یانەی هەولێر 34خاڵ
Top