كوردێك بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهانی كرد لە یاری تایكواندۆ

كوردێك بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهانی كرد لە یاری تایكواندۆ
دوای ئەوەی پاڵەوانێتی جیهان لە یاری تایكواندۆ لە وڵاتی كۆریا-ی باشوور بەڕێوەچوو بە بەشداریكردنی چەندین یاریزانی وڵاتی جیهانی لەم پاڵەوانێتیە و یەكێك لە وڵاتە بەشداربووەكان هەڵبژاردەی عێراق بوو.
مەحمود سەردار یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و لە دایكبووی شاری هەولێرە تاكە یاریزانی كورد بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كرد و لە قۆناغی یەكەم لە كێشی 58كگم بەرانبەر یاریزانێكی وڵاتی بولگاریا دۆڕا.
لە لێدوانێكی تایبەتدا مەحمود سەردار وتی: لەم پاڵەوانێتیە 144 وڵات بەشدارییان كرد و زیاتر لە 2000 یاریزان بەشدارییان كرد و پاڵەوانێتیەكی یەكجار بەهێز بوو بە داخەوە لە قۆناغی یەكەم تووشی دۆڕان هاتم بەرانبەر یاریزانێكی بولگاریا ئەمەش بەهۆی خۆئامادەنەكردنی و نەبوونی لێهاتووی جەستەیی بوو ئەگەر ئامادەكردنم وەكو پێویست با دەمتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت
لە كۆتایی قسەكانیدا مەحمود سەردار وتی: هەڵبژاردەی عێراق بە سێ یاریزان بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كرد هەر سێ یاریزان لە قۆناغی یەكەم ماڵئاواییان لەم پاڵەوانێتیە كرد.
Top