ئەتلەتیكۆ مەدرید ماڵئاوایی لە راهێنەرەكەی كرد

ئەتلەتیكۆ مەدرید ماڵئاوایی لە راهێنەرەكەی كرد
كیكی سانشیز فلۆریس راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی رایگەیاند لە كۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا واز لەئەركی راهێنانی یانەی ئەتلەتیكۆ دەهێنێت، كیكی فلۆریس بە رۆژنامەنووسانی ئیسپانیای راگەیاند كە یاری یانەكەی بەرامبەر ئیركۆلیس لە هەفتەی 37ی لالیگا دوا یاری بوو بۆ ئەو وەك راهێنەر لەگەلأ یانەی ئەتلەتیكۆ لە یاریگای ڤیسینتی كالدیرۆن، لە لایەكی دیكەوە هاندەرانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە گەرمی ماڵئاواییان لە كیكی كرد لە دوای تەواو بوونی یارییەكە لەو كاتەی سوپاسیان كرد بۆ ماندووبوونی لە ماوەی ڕابردوو بەتایبەتی لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەوروپا( یۆروپا لیگ) لە وەرزی رابردوو لەگەلأ بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەر لە بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید نزیكە لەهێنانی راهێنەر لویس ئەنریكی راهێنەری تیپی دووەمی یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی شوێنی كیكی فلۆریس بگرێتەوە، لە هەمان كاتتدا راهێنەر كیكی فلۆریس لەوانەیە ببێتە راهێنەری یانەی ئەستۆنڤیلای ئینگلیزی.
Top