چەندین ئەندام خۆیان بۆ هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژارد

چەندین ئەندام خۆیان بۆ هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژارد
هەفتەی رابردوو دەرگای پاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی و ئەندامیتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرایەوە، لەمباریەوە عەبدولخالق مەسعود ئەمینداری دارایی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا وتی: رۆژی یەكشەممە بەفەرمی دەرگای پاڵاوتن بۆ ئەندامیتی و سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرایەوە و لە رۆژی یەكەم چەندین كەسایەتی وەرزشی پاڵاوتنی خۆی پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد.
لە درێژەی قسەكانیدا عەبدولخالق مەسعود وتی: خۆم بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵێوراوە و بەفەرمی داوایەكەم پەسند كرا لە هەمان كاتدا هەریەكە لە هادی جەواد و محەمەد صاحب و كازم محەمەد سوڵتان خۆیان بۆ ئەندامێتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كاندید كردووە و فەلاح حەسەن خۆی بۆ سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كاندید كردووە و چاوەڕوان دەكرێت چەندین كەسایەتی تر خۆیان بۆ ئەندامێتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵێوراو بێت.
Top