نێچیرڤان بارزانی یاریگایەکی نێودەوڵەتی دەکاتە دیاری بۆ یانەی زاخۆ
لەمباریەوە سەربەست عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی: رێزدار نێچیرڤان بارزانی بڕیاری دا یاریگایەکی نێودەوڵەتی لەسەر یاریگەی ئێستای بارزان بۆ یانەی زاخۆ دروست بکات بۆ ئەوەی ببێتە دیاریەک بۆ ئەم یانەیە، کە توانی یەکەم نازناوی لە مێژووی خۆی بە دەستبهێنێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سەربەرست عەلی گوتی: بۆ ئەم مەبەستە چەند ئەندازیارێکی تایبتمند سەردانی یاریگەی بارزان-یان کرد بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێکی تیر و تەسەل بە مەبەستی دروستکردنی ئەم یاریگایە و وا بڕیار بوو رۆژی شەممە دەست بە تێکدانی یاریگەی بارزان بکرێت، بەڵام ئێمە رێگەمان نەدا، چونکە لە خولی بژاردەی عێراق چوار یاریمان ماوە و سێ لەم یارییانە لە یاریگەی بارزان ئەنجام دەدین بۆیە داوامان کرد دوای تەواوبوونی خولی بژاردەی عێراق ئینجا دەست بە تێکدانی یاریگەی بارزان بکرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەربەست عەلی گوتی: وەکو دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ سوپاسێکی گەورەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.