كۆمپانیای پارسیان و یەكێتی هێزی لەش پڕۆتۆكۆڵێكی هەماهەنگییان واژۆكرد

كۆمپانیای پارسیان و یەكێتی هێزی لەش پڕۆتۆكۆڵێكی هەماهەنگییان واژۆكرد
گوڵان:كارزان كانەبی
كۆمپانیای پارسیان و یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان پڕۆتۆكۆڵێكی پێنج خاڵییان واژۆكرد.
مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی یاری هێزی لەش لەهەرێمی كوردستاندا، كۆمپانیای پارسیان و یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان لەچەند لایەنێكدا هەماهەنگی لەگەلأ یەكدا دەكەن و لەم رووەوە رۆژی (10-5-2011) هەردوولا پڕۆتۆكۆلێكی پێنج خاڵییان لەكۆمپانیای پارسیان-ئۆفێسی هەولێر واژۆكرد.
بەپێی ناوەڕۆكی ئەو پڕۆتۆكۆلە هەماهەنگییە كە هەریەكە لە د.كامەران رەهبەری سەرۆكی كۆمپانیای پارسیان و فەتحی عەباس سەرۆكی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان واژۆیان لەسەركردووە، كۆمپانیای پارسیان لەلایەن خۆیەوە لەم لایەنانەدا هاوكار و هەماهەنگی یەكێتی هێزی لەش دەبێت:
1-هێنانی راهێنەری پسپۆڕ بۆ ئەنجامدانی خولی راهێنەری.
2-هێنانی ناوبژیوانی پسپۆڕ بۆ ئەنجامدانی خولی ناوبژیوانی.
3-رێكخستن و ئەنجامدانی یاری دۆستانە لەگەلأ تیپ و هەڵبژاردەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
4-گۆڕینەوەی زانیاری پێویست لەبواری یاری هێزی لەش.
5-بەشداریكردنی راهێنەران و ناوبژیوانان و كارگێڕانی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان لەم خولانەی كە لەكۆماری ئیسلامی ئێران رێكدەخرێن.
شایەنی باسە لەئێستادا كۆمپانیای پارسیان كەوتووەتە سەرڕێچكەی خۆی و كارەكانی خۆی بەئاسایی دەكات و بەردەوامیش دەبێت لەهاوكاری و پاڵپشتیكردنی وەرزشكاران و پێشخستنی بواری وەرزش لەكوردستاندا.
Top