سەرەتای مانگی داهاتوو خولی یانەپلە سێیەكان دەست پێدەكات

سەرەتای مانگی داهاتوو خولی یانەپلە سێیەكان دەست پێدەكات
گوڵان:كارزان كانەبی
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە بارە گای خۆی لە پایتەختی كوردستان بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وئەندامانی یەكێتیەكەو نوێنەری یانە پلە سێیەكانی كوردستان كۆبوونەوەی هونەری بۆیانەكان بەڕێوەچوو،لە كۆبوونەوەكەشدا لەگەڵ نوێنەری یانەكانی بەشداری بووی خولی پلە سێ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردو تێدا باسی گرنگی خولەكە كردو گوتیشی گرنگی دان بە خولەكە دەبێتە مایەی پێشخستنی خولەكە هەر لە كۆبونەوەكەشدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ كوردستان بڕیاریدا بە سەرفكردنی بڕی 500هەزار دینار وەكو دیاری بۆتیپە بەشداربووەكانی خولەكە بۆئەوەی پێداویستیەكانی خۆیان پێ دابین بكەن،ژمارەیەك تۆپی یاری كردنیشی دا دا بەتیپە بەشداربووەكان،سەفین كانەبی بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی "ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان خولەكانی كوردستان ئەنجام دەدەین ئێمە بەردەوام لە پشتگیری یانەكانی كوردستان بووین بۆپێشكەوتنی وەرزشی كوردستان وخولەكانی كوردستان هەوڵیش دەدەین بەسەركەوتوترین شێوە خولەكانی كوردستان بە ئەنجام بگەین تیپەكانیش بەسەر هەریەك لە هەولێرودهۆك وسلێمانی وكەركوك دابەشكراون.ئەمەش خشتەی یارییەكانی خولی پلە سێ یەكانی كوردستانە
یارییەكانی كۆمەڵەكانی هەولێرودهۆك وسلێمانی لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات ئەنجامی تیروپشەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
رواندوز-تەق تەق
گوڵان-سنجار
قەڵای توركمان-ئەكاد
هێرش-جیهان
هەر یەك لە یانەكانی نیشتمان وشێخان چاوەڕوان دەبن
خشتەی یارییەكانی سلێمانی
چوارقوڕنە-قەلادزێ
شارەزوور-قەرەداغ
پێنجوین-سەرچنار
پیرەمەگرون-بازیان
سەید سادق-رزگاری
یانەی رانیە چاوەڕوان دەبێت
كۆمەلەی یانەكانی كەركوك یارییەكانی لە مانگی 7دەست پێ دەكات
ئەرمەن-شۆریجە
لەیلان –سۆلاڤی نوێ
بابا گوڕگوڕ-ئاشتی
یانەی دووز چاوەڕوان دەبێت
Top