ئەمرۆ سێ شەمە هەولێرو دهۆك دوو یاری چارەنوساز ئەنجام دەدەن
ئەمرۆ سێشەمە یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی لە یارییەكی چارەنووسازدا میوانداری یانەی دیمبۆی وڵاتی هیندستان دەكات،بۆیانەی دهۆك هەلێكی زێڕینە چونكە یەكمجارە یانەی دهۆك بگاتە قۆناغی شانزەی ئەم جامە لەم قۆناغە هەستیارەش لەبەردەم هاندەرانی یانەكە میوانداری یانەیەكی وڵاتی هیندستان بكات،كەیەكمجارە ئەو یانەیە سەردانی كوردستان بكات،بۆیە هەلی سەركەوتن بۆقۆناغی چارێگی كۆتایی بۆیانەی دهۆك زیاترە . هەرچی یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لەبەردەم هاندەرانی قەڵای خۆراگڕ كوڕانی قەڵای زەرد لە تاقی كردنەوەیەكی نوێ ڕووبەرووی یانەی تامبینس رۆڤەرزی وڵاتـی سەنگافورە دەبنەوە،بۆیانەی هەولێریش هەلێكی زێرینە بۆئەوەی بۆتوانن وەكو وەرزی 2008-2009خۆیان بگەێنە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكە،هەرچی یانەی هەولێریشە هەوڵی گۆڵ تۆماركردنی زیاترە چونكە هەریەك لە یاریزانان مستەفا ئەحمەدوموسلیم مبارك یونس شوكر ولوئەی سەڵاح 11گۆڵیان تۆماركردوە بە هێلێكی هێرشبەری بەهێز دادەنرێن.یانەی تامبینس رۆڤەرزی یەكمجارە سەردانی پایتەختی كوردستان دەكەن .بەئاووهەوای كوردستان شاددەبن .
پێشبینیەكان بۆیانەكانی كوردستانە
بەپێ پێشبینیەكانی وەرزشەوانانی كوردستان ئەنجامی هەردوو یاری بۆیانەكانی كوردستانە بەهۆی ئەوەی كە لەسەر یاریگای خۆمان یاری دەكەن،ئەو دوویانەش یەكمجارە سەردانی ئەو دووشارە دەكەن،بەڵام یانەی هەولێر لە پێنج یاری ڕابردوو،لەدەرەوەی یاریگای خۆی باشتر یاری كردووە .
هاندەران رۆڵی خۆیان هەیە
هاندەرانی یانەكانی كوردستان زۆرترین رێژەی بینەرن لە یاریگەكان لە بینینی یارییەكانی جامی یەكێتی ئاسیا كە هەردوو نوێنەری یانەكانی كوردستان دهۆك وهەولێر زۆرترین رێژەی هاندەرانیان لە یاریگاكان ئامادە بوونە،یانەی دهۆك لە پلەی یەكەم دێت بە كۆكردنەوەی52هەزار هاندەر لە سێ یاری رابردوو،یانەی هەولێریش لە پلەی دووەم بە كۆكردنەوەی 47هەزار بینەر لە یارییەكانی یارییەكانی ئامادەبووینە .تائێستا لە گشت تیپەكانی تر ئەو رێژەیە هاندەران ئامادەی یارییەكان نەبووینە .
هەولێرو دهۆك بۆمێژوو یاری دەكەن
هەریەك لە یانەكانی هەولێرو دهۆك لەم دوویارییە بۆمێژوو یاری دەكەن،بۆئەوەی بتوانن خۆیان لە بەدەست هێنانی نازناوەكە نزیك بكەنەوە،ئەوەش درەفتێكی زێڕینە كە لەسەر یاریگای خۆیان لەم قۆناغی هەستیارە یاری دەكەن،بۆیە سەركەوتنیان لەم دوویارییە مێژووی دەبێت،بەتایبەتی بۆیانەی دهۆك كە تاكو ئێستا ئەو قۆناغەی بە خۆیەوە نەبینیوە،یانەی هەولێریش لە ساڵی 2008-2009لەبەرامبەر یانەی كوێتی كوێتی لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان هات بە گۆلێكی بێ بەرامبەر كە زۆربەی چاودێرانی وەرزشی یانەی هەولێریان بۆبەرزكردنەوەی نازناوەكە دانابوو .