بڕیارە لە مانگی 6ی داهاتوو یەكێـتی تۆپی پێی عێراقی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیەكە ئەنجام بدات لە شاری بەغدا، چەندین كەسایەتی وەرزشی عێراقی نیازی خۆ كاندیدكردنیان هەیە بۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی كە ئێستا حوسێن سەعید سەرۆكی یەكێتیەكە،ئەحمەد ڕازی یاریزانی پێشووی یانەی زەورا وهەڵبژاردەی عێراق و كە پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بووە خۆی بۆپۆستی سەرۆكی یەكێتیەكە كاندید دەكات وپسپۆڕانی بواری وەرزشی پێشبینی دەكەن كەوا بتوانێ سەركەوتن بەدەست بهێنێت هەر چەندە لە ئێستادا تەنیا قسەو باس دەكرێت بۆخۆكاندید كردن بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیە وەرزشیەكانی عێراقی بۆشوێن گرەوی حوسێن سەعید لەململانێدا توند دەبن،پێشبینیش دەكرێت حوسێن سەعید خۆی بۆئەو پۆستە كاندید نەكاتەوە