پاڵەوانێتی باسكەی خۆرئاوای ئاسیا لە هەولێر بەڕێوەچوو
دوای ئەوەی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی یارییەكانی باسكەی تازە پێگەیشتووانی خۆرئاوایی ئاسیا لە وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو،هەڵبژاردەی عێراقیش پلەی یەكەمی بەدەست هێناو توانی لەسەر سێ ركابەرەكەی كە هەڵبژاردەكانی ئوردن،لوبنان،ئێران بوو سەركەوێت،لە شاری هەولێریش لە هۆڵی سەنتەری بلوو قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی باسكەی تازە پێگەیشتووانی خۆرئاوایی ئاسیا بۆئاستی كوڕانی خوار تەمەن 16ساڵ ئەو پاڵەوانێتیەش بە چاودێری یەكێتی باسكەی خۆرئاوایی ئاسیا و یەكێتی باسكەی عێراقی بوو بە بەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئوردن،لوبنان،ئێران،عێراق بۆماوەی سێ رۆژ ئەنجامدرا. ئەنجامی تیپەكانیش لەم سێ رۆژەدا بەم شێوەی خوارەوە بوو:
عێراق –ئوردن(82-64)خاڵ
لوبنان-ئێران(73-69)خاڵ
عێراق-لوبنان(77-69)خال
ئێران-ئوردن(66-43)خاڵ
عێراق –ئێران(79-67)خاڵ
لوبنان-ئوردن(69-57)خاڵ
ریزبەندی تیپەكانیش
1-هەڵبژاردەی عێراق
2-هەڵبژاردەی لوبنان
3-هەڵبژاردەی ئێران
4-هەڵبژاردەی ئوردن
سێ تیپەكەی خانەی پێشەوە سەركەوتن بۆپاڵەوانێتی ئاسیا
هەڵبژاردەی عێراق بە پلەی یەكەم سەركەوت بۆپاڵەوانێـتی تازە پێگەیشتووانی باسكەی ئاسیا .
.هەڵبژاردەی عێراق بە ژمارەیەك یاریزانانی كوردەوە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیەیان كردبوو توانییان ئاستێكی شایستەش پێشكەش بكەن و ببنە مایەی دڵخۆشی بۆدوارۆژی باسكەی عێراقی كە ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراقیش بریتی بوون لە هەریەك لە محەمەد نەجار و عەبدولخالیق عەبدولقادر