مێژووی یارییەكانی بەرشـلۆنە و مانچستەر یونایتد

مێژووی یارییەكانی بەرشـلۆنە و مانچستەر یونایتد
دوای گەیشتنی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كەوا بڕیارە لە رۆژی 28ی ئایاری داهاتوو لە یاریگای ویمبلی لە شاری لەندەن ئەنجام بدرێت، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا راپۆرتێكی دەربارەی مێژووی یارییەكانی نێوان هەردوو یانە لە سەرجەم پاڵەونەتیەكانی ئەوروپا بڵاوكردەوە كە تیایدا هەردوو یانە (11) جار لە گەڵ یەك یارییان كردووە، سێ جار لە جامی جامەكانی ئەوروپا و حەوت جاریش لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە دوو یاری لە قۆناغی كۆتایی بووە، جارێكیش لە یارییەكی دۆستانەدا.
بە پێی راپۆرتەكە یەكەم یاری نێوان هەردوو یانە بۆ وەرزی 1983 – 1984 دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی هەشتەمی جامی جامەكانی ئەوروپا، لەیاری چوون لە كامب نو بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ سەركەوت، بەڵام لە یاری گەڕانەوە لە ئۆڵد تافۆڵد یانەی مانچستەر بە سێ گۆڵ یارییەكەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی.
لە وەرزی 1990 – 1991 هەردوو یانە لە یاری كۆتایی جامی جامەكانی ئەوروپا لە شاری رۆتردامی هۆڵەندی بە یەك گەیشتن و لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر بە (2-1) گۆڵ یارییەكەی بردەوە و جامەكەی بەدەست هێنا.
لەوەرزی 1994 – 1995 بۆ یەكەمجار هەردوو یانە لە قۆناغی گروپەكانی خولی یانەكانی ئەوروپا لەگەڵ یەك یارییان كرد، لە یاری یەكەم لە یاریگای كامب نو بەرشلۆنە (4-0) یارییەكەی بردەوە و هەردوو یانە (2-2) یەكسان بوون، دواتر لە وەرزی 1998 – 1999 جارێكی دیكە لە قۆناغی گروپەكان بە یەك گەیشتنەوە و لەهەردوو یاری یەكسانبوون، لە یاری چوون و گەڕانەوە ئەنجامەكە (3-3) بوو بەڵام لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر نازناوەكەی بەدەست هێنا كە یاری كۆتایی لە كامب نو بەڕێوە چوو لەو وەرزەی كە مان یونایتد سێ نازناوە مێژووییەكەی بەدەست هێنا.
لە وەرزی 2007 – 2008 هەردوو یانە لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یارییان كرد، لە یاری چوون لە شاری بەرشلۆنە هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون و لە یاری گەڕانەوە یانەی مانچستەر بە گۆڵی یاریزان پۆل سكوڵز سەركەوتنی بەدەست هێنا و گەیشتە یاری كۆتایی و جارێكی دیكە مان یونایتد نازناوەكەی بەرز كردەوە دوای سەركەوتنی بەسەر یانەی چێڵسی.
لە وەرزی 2008 – 2009 لە یاریگای ئۆلۆمپیكۆ لە شاری رۆما هەردوو یانە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یەك یارییان كرد و یانەی بەرشلۆنە بووە پاڵەوان دوای سەركەوتنی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، گۆڵەكانیش یاریزانان ئیتۆ و میسی تۆمارییان كرد.
تاكە یاری دۆستانەش لە ساڵی 2003 لە نێوان هەردوو یانە ئەنجامدرا تیایدا یانەی مان یونایتد بە ئەنجامی (3-1) یارییەكەی بردەوە، گۆڵەكان یاریزانان فۆرلان دوو گۆڵ و نیستەلرۆی تۆمارییان كرد.
لە كۆی 11 یاری یانەی مان یونایتد 4 سەركەوتنی تۆماركردووە بەرامبەر 3 سەركەوتن بۆ یانەی بەرشلۆنە و لە 4 یاری بەرامبەربوون، بەرشلۆنە 18 گۆڵی تۆمار كردووە بەرامبەر 17 گۆڵ بۆ یانەی مان یونایتد.
Top