هالك دیارییە بۆ هاندەرانی میلان

هالك دیارییە بۆ هاندەرانی میلان
دوای ئەوەی یانەی ئەی سی میلان بۆ جاری 18 مین نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەست هێنا، سەرۆكی یانە سیلڤیۆ برلسكۆنی كە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیایە و جێگرەكەی ئەدریانۆ گالیانی بەڵێنی ئەوەیان داوە لە وەرزی هاوینی داهاتوو پێكهاتەی تیپەكەیان بەهێز بكەن بۆ ئەوەی لە وەرزی تازە بتوانن ململانێ لە سەر جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی میلان بە نیازە چەندین بۆند لەگەڵ یاریزانی بەتوانا مۆر بكات.
لە كاتی ئاهەنگەكانی هاندەرانی یانەی رۆزۆنێری بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا، جێگری سەرۆكی یانەی میلان گالیانی ئامادەبووە و هاندەران داوای دیارییەكی بەنرخ دەكەن ئەویش هێنانی هێرشبەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی هالك یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیلە، گالیانیش وەڵامی ئەم دواكارییەی داوەتەوەو بەڵێنی پێداون كە هالك پێوەندی بە یانەی میلانەوە بكات، كێشەی سەرەكی لە بەردەم تەواوكردنی ئەم بۆندە نرخی بەرزی یاریزانەكەیە كە یانەی پۆرتۆ نرخەكەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیار كردووە.
لەلایەكی دیكەوە ماكسیلمیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی میلان دووپاتی كردەوە كە یانەكەی بۆندی لەگەڵ هەردوو یاریزان فیلیب مكسیس لە یانەی رۆما و تای تایو لە یانەی مارسیلیا لە دوو بۆندی ئازادا، هەروەها ئەوەشی راگەیاند بەم نزیكانە ئەم دوو بۆندە بە فەرمی پێشكەش دەكات.
Top