بێكهام تووشی روداوێكی هاتوچۆ هات
یایزان دێڤید بێكهام كە ئێستا لە یانەی لۆس ئەنجلۆس گەلاكسی یاری دەكات و پێشتریش لە یانەكانی مانچستەر یونایتد و ریال مەدرید یاری كردووە دووچاری رەخنەیەكی بەهێز بوو لەلایەن هاندەرانی یانەكەی دوای ئەوەی یانەكەی جێهێشت بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی هاوسەری شازادە ویلیام و كێت میدڵتۆن لە شاری لەندەن و گەڕانەوەی لە ماوەی 24 كاتژمێر بۆ بەشداریكردن لە یارییەكی خولی ئەمریكا، بەڵام بێكهام ئاستێكی خەراپی پێشكەش كرد و یانەكەی ئەم یارییەی دۆڕاند.
بێكهام و خێزانەكەی ڤكتۆریا لەگەڵ سێ منداڵەكەی لە شاری لۆس ئەنجلۆس دەژین و چاوەڕێی منداڵی چوارەمیان دەكەن لە مانگی تەمموزی داهاتوو، شایەنی باسە بۆندی یاریزان بێكهام لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایی دێت و بێكهام بە نیازە پێوەندی بە یانەیەكی خولی ئینگلتەرا بكات.