بەهۆی ئاژاوەوە یاری كۆتایی تەواو نەكرا
سەردار ساڵح ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە فایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند وتی «زۆربەداخەوە لەكاتێك خولی كوردستان بەرەو پێشەوە دەچێت هاندەرانی یانەی زاخۆ كێشەیەكی گەورەیان دروستكرد.وتیشی هیچ پۆلیسێك لە هاندەرانی زاخۆی نەداوە،بۆیەكمجار جامێكی وا پیرۆز ئەنجام دەدرێت كە یاری كۆتاییە بەڵام بەم شێوەیە كێشەیان دروست كرد ئەگەر یەكێتی تۆپی پێ بڕیار بدات،بەڵام ئێمە ئامادەنین یارییەك بكەین هاندەری تێدا بكوژرێت،یان مەترسی لەسەر ژیانی یاریزانەكانمان دروست بێت.
سلێمان رەمەزان ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بۆفایلی وەرزشی گوڵان وتی «ئێمە زۆر پێمان ناخۆشە كەوا ئەو كێشەیە دروست بووە،هەرچەندە تیپەكەمان یارییەكی باشیان كرد،دەمانتوانی ئەنجامی یارییەكە بۆبەرژوەندی خۆمان یەكلایی بكەینەوە هەندێك لە هاندەران كێشەیان دروست كردوە،بەڵام نازانین هاندەری كام تیپ بووینە،ئێمەش زۆر دڵگرانین بەو جۆرە كارانە .
لە دوایین كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك وئەندامانی یەكێـتی تۆپی پێ لەكوردستان بڕیاردرا لە كاتێكی تر یاری كۆتایی جامی كوردستان ئەنجام بدرێت لەشاری كەركوك بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی یانەی زاخۆ سزادانی یانەی زاخۆ بە 10ملیۆن دینار ویانەی زاخۆش بەم بڕیارە ناڕازییە .