پاڵەوانــــــــێتی گـۆڕەپان و مـەیدانی یانەكانی سلێمانی ئەنجامدرا

پاڵەوانــــــــێتی گـۆڕەپان و مـەیدانی یانەكانی سلێمانی ئەنجامدرا
كوڕان وكچانی پێشمەرگە بوونە پاڵەوان
لە شاری سلێمانی بە بەشداری هەشت تیپی كوڕو كچی شاری سلێمانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی یانەكانی شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
لەسەر یاریگای یانەی سلێمانی كە ناسراوە بە یاریگای مەلعەبەكە،بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە تیپەكانی (ڕانیە،دوكان،پێشمەرگەی سلێمانی،سەرچنار،پیرەمەگروون) بۆئاستی پێشكەوتووانی كوڕان وبۆئاستی كچانیش هەریەك لە تیپەكانی (سەرچنار،پێشمەرگەی سلێمانی،ئەفرۆدێت ) بەشداریان كردبوو،یانەی سیروانی نوێ پاشەكشەی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.ماوەی پاڵەوانێتیەكەش بۆ یەك رۆژ بەردەوام بوو،یاریزانانی كوڕوكچی یانەكانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە پاڵەوانێتیەكە ئەنجامی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو .
ئاستی كچان تیپەكان
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 92خاڵ
2-یانەی سەرچنار 72خاڵ
3-یانەی ئەفرۆدێت 32خاڵ
ئاستی كوڕان تیپ
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 96خاڵ
2-یانەی ڕانیە67خاڵ
3-یانەی دوكان 46خاڵ
4-یانەی پیرەمەگرون 44خاڵ
5-یانەی سەرچنار 25خاڵ
پاڵەوانی گۆڕەپان ومەیدان لە ئاستی كوڕان یاریزان(دانەر وەهبی)لە یانەی ڕانیە بە كۆكردنەوەی 14خاڵ.
بۆئاستی كچانیش یاریزانان (دڵسۆز عوبێد) لە یانەی سەرچنار بە كۆكردنەوەی 14خاڵ.








Top