له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سىَ خاڵى گرنگى به‌ده‌ست هێنا

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سىَ خاڵى گرنگى به‌ده‌ست هێنا
گولاَن"كارزان كانه‌بى

له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ دیاله‌ى برده‌وه‌.

له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى سلێمانى له‌ شارى سلێمانى میواندارى یانه‌ى دیاله‌ى كردو له‌و یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردو چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌ دواى یه‌كیان برده‌ سه‌ر گۆڵى تیپى میوان له‌ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌ش پرسیار ره‌زا توانى تاكه‌ گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یارییه‌كه‌ بۆیانه‌ى پێشمه‌رگه‌ تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه‌ گۆله‌ به‌ كۆتایى هات .
Top