قۆناغی یەكەمی جۆدۆی پارێزگاكانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو

قۆناغی یەكەمی جۆدۆی پارێزگاكانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو
بە بەشداری 14هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق و بەسەرپەرشتی یەكێتی جۆدۆی عێراقی و بەهاوكاری یەكێتی جۆدۆی كوردستان لە هۆڵی زەرد لە شاری هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ، قۆناغی یەكەمی مڵمڵانێیەكانی پاڵەوانێتی پارێزگاكانی عێراق لە یاری جۆدۆ بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی پێشكەوتووان 7 كێش بوو.
هەڵبژاردە بەشداربووەكان بریتی بوون لە (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركوك، بەغدا، بەسرە، زیقار، بابل، دیالە، كەربەلا، موسەنا، میسان، موسل، دیوانیە).
ئەنجامی قۆناغی یەكەم بەمشێوەییە بوو.
1- هەڵبژاردەی بەغداد 64خاڵ،2- هەڵبژاردەی كەربلا 56خاڵ، 3- هەڵبژاردەی دیالی 56 خاڵ، 4- هەڵبژاردەی بابل 50خاڵ، 5- هەڵبژاردەی زی قار 50 خاڵ، 6-هەڵبژاردەی بەسرە 34خاڵ، 7- هەڵبژاردەی هەولێر 24 خاڵ،8-هەڵبژاردەی سلێمانی 22 خاڵ، 9-هەڵبژاردەی میسان 20 خاڵ، 10-هەڵبژاردەی كەركووك 20 خاڵ، 11-هەڵبژاردەی دهۆك 18 خاڵ، 12- هەڵبژاردەی موسەنا 16 خاڵ، 13- هەڵبژاردەی موسڵ 16خاڵ، 14- هەڵبژاردەی قادسیە 6 خاڵ.
Top