بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری جمناستیك بۆ ئاستی یاریزانە تازەپێگەیشتوەكانی كوردستان، یەكێتی جمناستیكی كوردستان لە شاری هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی پاڵەوانێتی جمناستیكی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی لە دایكبووانی (10 تا 13) ساڵ بەڕێوەچوو، كە تیایدا 8 یانەی كوردستان بەشدارییان لەم پاڵەوانێتیە كرد، ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (بابەگوڕگوڕ، ئەرمەنی، سۆلاڤ، قەڵای توركمان، پێشكەوتن، نیشتمان، ئارارات، ئاڵتون كۆپری).
ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەی خوارەوە بوو .
ئەنجامی تاكی گشتی
1-عەبدولرەحمان حەسەن یانەی بابەگوڕگوڕ
2-عەلا حوسێن یانەی سۆلاڤ
3-ئیسماعیل محەمەد یانەی بابەگوڕگوڕ.
ئەنجامی كۆتایی یانەكان بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی بابەگوڕگوڕ 166خاڵ.
2- یانەی سۆلاڤ 142 خاڵ.
3- یانەی ئەرمەنی 107خاڵ.