بەسەرپەرشتی یەكێـتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێـتی تۆپی سەرمێز لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان لەسەر هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی كوڕان 10 یانە و لەسەر ئاستی كچانیش هەشت یانە ڕكابەری یەكتریان دەكرد بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، لە بارەی ئەم خولەش سەردار عەبدولخالق قەساب سكرتێری لقی هەولێری یەكێتیەكە بۆ فایلی وەرزشی گوڵان وتی: یەكێـتی تۆپی سەرمێزی كوردستان لەگەڵ ئێمە بە هاوكاری یەكتری قۆناغی یەكەمی خولەكەمان لە هەولێر ئەنجامدا، یاریزانەكانیش ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. لە مانگی داهاتووشدا قۆناغی دووەم لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەین.
ریزبەندی یانەكان لە قۆناغی یەكەم لەسەر ئاستی كچان بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،2- یانەی شەقڵاوە،3- یانەی دهۆك،4- یانەی سەرچنار،5- یانەی فەتاتی كەركوك،6- یانەی ئەكادی عەنكاوە، 7- یانەی برایەتی،8- یانەی كەركوك.
ریزبەندی یانەكان لە قۆناغی یەكەم بۆ ئاستی كوڕان بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی هەڵەبجەی شەهید، 2- یانەی سلێمانی، 3- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، 4- یانەی ئەكادی عەنكاوە،5- یانەی سۆلاڤ، 6- یانەی برایەتی،7- یانەی ئاشتی، 8- یانەی دهۆك،9- یانەی سیروانی شارەزوور،10-یانەی جیهان.