یانەی سۆلاڤی كەركوك نازناوی هێزی لەشی كوردستانی بەدەست هێنا

یانەی سۆلاڤی كەركوك نازناوی هێزی لەشی كوردستانی بەدەست هێنا
لە شاری هەولێر لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان لە هۆڵی مەشق و ڕاهێنانی هەولێر پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان بۆ هەردوو ئاستی لاوان و پێشكەوتوان (كراوە) بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (سۆلاڤ، ئارارات، ئاسۆ، ئاشووری، قەڵای توركمان، سۆلاڤی نوێ، حاجیاوە، پێشكەوتن) بەشداربوون. لە بارەی پاڵەوانێتیەكەش فەتحی عەباس سەرۆكی یەكێتی هێزی لەشی كوردستان بە فایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند و وتی: ئەو پاڵەوانێتیە وەكو پڕۆگرامی ساڵانەمان بوو، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی ئەو یارییە بوو، لە پاڵەوانێتیەكە یاریزانان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.
ئەنجامی كۆتای تیپەكان بەم شێوەبوو.
1- یانەی سۆلاڤ 57 خاڵ
2- یانەی قەڵای توركمان 50 خاڵ
3- یانەی ئاشوری 37 خاڵ
4- یانەی سۆلاڤی نوێ 36 خاڵ
5- یانەی حاجیاوە 17 خاڵ
6- یانەی ئاسۆ 6 خاڵ
7- یانەی پێشكەوتن 5 خاڵ
8- یانەی ئارارات سفر خاڵ.
Top